بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەدجەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لەدیدار لەگەڵ "سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ بەئاماژە بەوەی کە تاران و مۆسکۆ هاوهەڵوێستن لەباری پرسە ناوچەییەکان، وتی: پەیوەندیی ئێران و ڕووسیا لەو بارودۆخە هەستیارەدا لە باشترین ئاستی خۆیدایەو ئیرادەی تاران لەسەر گەشەپێدان و قوڵکردنەوەی ئەو پەیوەندیانەیە.
زەریف، مانۆڕی دەریایی هاوبەشی ئێران، ڕووسیاو چینی وەک هاوکارییەک لەپێناو ئاشتەواییدا ناوبردو ڕایگەیاند: تاران ومۆسکۆ درێژە دەدەن بەهاوکاریەکانیان لەگشت ئاستەکاندا.
سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: ڕووسیاو ئێران خاوەن ڕوانگەی هاوبەشن لەزۆربەی پرس وبابەتە ناوچەیی و جیهانییەکانداو دەسپێشخەریی ئاشتیانەی دوو وڵات سەلمێنەری ئەو بابەتەیە.
لاڤرۆف، چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە کردەیەکی یەکلایەنەو نایاسایی ناوبردو لەدژ بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانی زانی و وتی: پێویستە هەمووان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێش گرتن بە هەڵوەشانی هەوڵ بدەن.
پەیوەندییە دوو قۆڵی وپرسە ناوچەییەکان بۆ وێنە بارودۆخ لە کەنداوی فارس، سوریاو ئەفغانستان لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژ و ڕاوێژکاریی زەریف و لاڤرۆف بوو.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(یەکشەممە) لەسەروی شاندێکی پلەبەرزدا بۆ دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە.
...........
340